ئافره ته ك و

Loading...


Unique profiles
2
Most used tags
Total likes
0
Top locations

Average media age
628.6 days
to ratio
جارێكیان (خوای گه‌وره‌) پرسیار له‌ فریشته‌ی گیانكێشان ده‌كات و پێی ده‌فه‌رموێت ..!<span class="emoji emoji1f622"></span> ئه‌رێ ڕێكه‌وتووه‌ ...
Media Removed
جارێكیان (خوای گه‌وره‌) پرسیار له‌ فریشته‌ی گیانكێشان ده‌كات و پێی ده‌فه‌رموێت ..! ئه‌رێ ڕێكه‌وتووه‌ له‌كاتی گیانكێشانی كه‌سێكدا بگریت ؟ فریشته‌ی گیان كێشانیش (ملك الموت) وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت: جارێك كم ك پێكه‌نیووم، جارێكیش گریاوم، جارێكی تریش زۆر ترساوم ... خوای گه‌وره‌ش ... جارێكیان (خوای گه‌وره‌) پرسیار له‌ فریشته‌ی گیانكێشان ده‌كات و پێی ده‌فه‌رموێت ..!😢 ئه‌رێ ڕێكه‌وتووه‌ له‌كاتی گیانكێشانی كه‌سێكدا بگریت ؟
فریشته‌ی گیان كێشانیش (ملك الموت) وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت:
جارێك كم ك پێكه‌نیووم، جارێكیش گریاوم، جارێكی تریش زۆر ترساوم ...
خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: چی وای لێكردی پێبكه‌نی؟ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ،جارێكیان فه‌رمانت پێ كردم گیانی كه‌سێك بكێشم كه‌ چوومه‌ لای ...ئه‌ویش لای پینه‌چییه‌ك بوو پیاڵاوه‌كانی چاك ده‌كردو پێی ده‌وت باشیان چاك بكه‌ره‌وه‌ با به‌شی یه‌ك ساڵی ترم بكات ، بۆیه‌ منیش پێكه‌نیم هات و پاشان نه‌م هێشت پێلاوه‌كانی ته‌واو ببێت و له‌ پێیان بكات گیانیم كێشا ....
دووباره‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ئه‌ی چی گریانیتی ؟....ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت ، جارێكی تر فه‌رمانت پێ كردم بڕۆم گیانی ئافره‌تێك بكێشم ، كه‌چووم دۆزیمه‌وه‌ له‌ بیابا...نێكی چۆڵدا منداڵی ده‌بوو ، پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێبووه‌وه‌ به‌ده‌م گریانی منداڵه‌كه‌وه‌ گیانی دایكه‌كه‌م كێشا ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ زۆر گریانمی چونكه‌ له‌و بیابانه‌ چۆڵه‌دا منداڵێكی ساوای تازه‌له‌دایك بووم به‌ته‌نها جێ هێشت بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی بزانێت ..
پاشان دواجار خوای گه‌وره‌ پرسیار له‌ فریشته‌ی گیان كێشان ده‌كاته‌وه‌و پێی ده‌فه‌رموێت ، ئه‌ی چی ترساندویتی ؟ئه‌ویش له‌وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌دا ده‌فه‌رموێت ،جارێكی تر فه‌رمانت پێ كردم كه‌ گیانی یه‌كێك له‌ پیاوه‌ زاناكان بكێشم به‌ڵام كاتێك بۆ ژووره‌كه‌ی ده‌چووم ڕووناكی و نورێك به‌ڕه‌و ڕووم ده‌هات نه‌ی ده‌هێشت بچمه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌یگه‌ڕاندمه‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ش زۆر له‌و ڕووناكییه‌ ترسام كه‌ گیانیم كێشا ...بۆیه‌ دواجار خوای گه‌وره‌ پرسیاری لێكردوو فه‌رمووی ئه‌زانی ئه‌و پیاوه‌ كێ بوو ؟ ئه‌وه‌ ئه‌و منداڵه‌بوو كه‌ له‌ بیابانه‌كه‌دا به‌ته‌نها مایه‌وه‌ و من خۆم سه‌رپه‌رشتیم كرد و ده‌ستم لێبه‌رنه‌دا.
ٲستغفرالله ، سبحان الله 😢 .
.
الحمدلله کثیرا ☝ .
.
Read more
Loading...
Part 2 ‎ من دوێنی وه‌ك خۆبه‌خشێك چووم بۆ ئه‌وه‌ی دڵی گه‌نجان خۆشبكه‌م، یه‌كێك له‌ كۆمێنته‌كان ئافره‌تێكی ...
Media Removed
Part 2 ‎ من دوێنی وه‌ك خۆبه‌خشێك چووم بۆ ئه‌وه‌ی دڵی گه‌نجان خۆشبكه‌م، یه‌كێك له‌ كۆمێنته‌كان ئافره‌تێكی كوردی دانیشتووی سوێده‌ كه‌ ده‌ڵێت، (ئه‌م ره‌قسه‌ چییه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌وێ بوینایه‌، ئێستا هاوكار بوویت؟!)، خانم من چه‌ندین رێگات بۆ داده‌نێم تا هاوكار بیت، له‌ رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ ... Part 2 ‎
من دوێنی وه‌ك خۆبه‌خشێك چووم بۆ ئه‌وه‌ی دڵی گه‌نجان خۆشبكه‌م، یه‌كێك له‌ كۆمێنته‌كان ئافره‌تێكی كوردی دانیشتووی سوێده‌ كه‌ ده‌ڵێت، (ئه‌م ره‌قسه‌ چییه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌وێ بوینایه‌، ئێستا هاوكار بوویت؟!)، خانم من چه‌ندین رێگات بۆ داده‌نێم تا هاوكار بیت، له‌ رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانی پاره‌ و هاوكاری بنێریت، كه‌ راسته‌وخۆ هاوكارییه‌كه‌ت ده‌چێت بۆ خه‌ڵكی ئه‌فرین؛ www.justgiving.com/campaigns/chairty/re-build/afrin ‎ئێوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ژیانێك ده‌ژین كه‌ ئه‌منیه‌ت و ئاسایش هه‌یه‌، كه‌ كۆتایی هه‌فته‌ خۆشیده‌كه‌ن، كه‌ منداڵه‌كانتان ده‌چن بۆ فێستیڤاڵه‌كان سه‌ما ده‌كه‌ن و خۆشی ده‌بینن، ده‌چن بۆ سه‌ر رووبار و به‌ هه‌موو دونیادا ده‌گه‌ڕێن و خۆشی ده‌بینن، به‌ڵام منداڵی ئێره‌ هیچ شتێكی نییه‌، گه‌نجی ئێره‌ چییان هه‌یه‌؟! رۆژێك كه‌ركووكه‌، رۆژێك شنگال، رۆژێك ئه‌فرین، رۆژێك خۆڵبارینه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سیسته‌می قوتابخانه‌ خراپ و سه‌قه‌ته‌، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌و مه‌كته‌بیش هه‌بێت به‌ ده‌گمه‌ن ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ بۆ گه‌نجان، بۆیه‌ گه‌نجانمان ده‌یانه‌وێت لێره‌ بڕۆن، بۆیه‌ گه‌نج ده‌ڕوات ! ‎ده‌مه‌وێت بڵێم، كه‌ من چووم بۆ قه‌ندیل، یه‌په‌گه‌ خۆیان سه‌مایان ده‌كرد، خۆیان نه‌ورۆزیان پیرۆز ده‌كرد، خۆ عه‌فرین به‌شداری خۆپیشاندانم كرد، كوا خۆ پیشاندانی ئێوه‌؟ له‌ تویته‌ر ستۆرم شه‌ڕم بۆ عه‌فرین كردووه‌، كوا ئاماده‌بوونی ئێوه‌، له‌ كاتێكدا ده‌بوایه‌ ئێستا بۆ عه‌فرین سه‌دان هاشتاگ هه‌بووایه‌ ! ‎من له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌شدارم و شه‌ڕ ده‌كه‌م، كه‌چی ئه‌و په‌یجه‌ی زۆرترین لایكی هه‌یه‌ سوكایه‌تی به‌ من ده‌كات، ده‌ك داوه‌شێن، یاره‌بی رسوا بن !!، من وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك هه‌موو مافێكم خوراوه‌، ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند ناكڕدرێت، كه‌س پاره‌ بۆ كۆنسێرتی گۆرانی نادات به‌ هونه‌رمه‌ندێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من له‌ چالاكییه‌كانم به‌رده‌وامم. ‎به‌سه‌ به‌س، من دوێنێ بۆ منداڵانی خۆم گۆرانیم گوت، ئێوه‌ هاتوون هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر منداڵیی من ؟ هه‌رگیز قبوڵی ناكه‌م، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌شه‌ڕه‌فن بڕۆن چه‌ك هه‌ڵگرن و بچن بۆ عه‌فرین.
Read more
Loading...