Loading Content...

بوو کە هەمیشە

Loading...


Unique profiles
14
Most used tags
Total likes
0
Top locations
Koya, Haibasultan
Average media age
758.5 days
to ratio
لەناوەڕاستی شار ، دوای چەندین مانگ، لەچێشتخانەیەکا بینیم ، قژی هەر وەک ئەو کاتە بو کەلەگەڵم بوو جگە ...
Media Removed
لەناوەڕاستی شار ، دوای چەندین مانگ، لەچێشتخانەیەکا بینیم ، قژی هەر وەک ئەو کاتە بو کەلەگەڵم بوو جگە لەوەی چەند تاڵێکی سپی خۆی ئاڵاندبوو لە ڕەشی قژی ، ئەو کراسەی لەبەر بوو کە هەمیشە پێم ئەوت لێت دێ ، ئەو هیچ نەگۆڕابوو بەڵام کە ڕوانیمە خۆم بینیم بەڕادەی ئاسمان گۆڕاوم ، بۆیە پارچە پیتزاکەمم تەواو ... لەناوەڕاستی شار ، دوای چەندین مانگ، لەچێشتخانەیەکا بینیم ، قژی هەر وەک ئەو کاتە بو کەلەگەڵم بوو جگە لەوەی چەند تاڵێکی سپی خۆی ئاڵاندبوو لە ڕەشی قژی ، ئەو کراسەی لەبەر بوو کە هەمیشە پێم ئەوت لێت دێ ، ئەو هیچ نەگۆڕابوو بەڵام کە ڕوانیمە خۆم بینیم بەڕادەی ئاسمان گۆڕاوم ، بۆیە پارچە پیتزاکەمم تەواو کرد و ڕۆشتم ، "نەمناسیەوە" !
Read more
Loading...
«دوای مەرگی چیخۆڤ، ئۆلگا کنیپەر بۆ نزیکەی دوو مانگ، خەریکی نووسینی یادەوەری ڕۆژانەی بوو کە بریتی ...
Media Removed
«دوای مەرگی چیخۆڤ، ئۆلگا کنیپەر بۆ نزیکەی دوو مانگ، خەریکی نووسینی یادەوەری ڕۆژانەی بوو کە بریتی بوون لەو نامە خەیاڵییانەی بۆ چیخۆڤی دەنووسین.» ۲۰ـی ئۆگەست تازە لای 'ئیڤان'ـی برات گەڕاومەتەوە، بە باس‌کردنی چرکەساتی دوا ڕۆژەکانی تۆ، بێ‌تاقەتم کرد. بەڵام وا دەزانم ئەم کارە پێویست بوو، ... «دوای مەرگی چیخۆڤ، ئۆلگا کنیپەر بۆ نزیکەی دوو مانگ، خەریکی نووسینی یادەوەری ڕۆژانەی بوو کە بریتی بوون لەو نامە خەیاڵییانەی بۆ چیخۆڤی دەنووسین.» ۲۰ـی ئۆگەست

تازە لای 'ئیڤان'ـی برات گەڕاومەتەوە، بە باس‌کردنی چرکەساتی دوا ڕۆژەکانی تۆ، بێ‌تاقەتم کرد. بەڵام وا دەزانم ئەم کارە پێویست بوو، تەنانەت ئەگەر ناڕەحەتیشی کردبێت.دەمتوانی هەتا هەتایە لەبارەی هەموو شتێکەوە، لەبارەی تۆوە قسەی لەگەڵدا بکەم، دەربارەی بادن ڤیلەر، دەربارەی ئەو ڕووداوە گەورەیەی لەو شارە سەوز و زمڕوتیەی دارستانی ڕەشدا ڕوویدا. لەبیرتە چەندە حەزمان بە سواربوونی گالیسکە بوو؟
تۆ زۆر میهرەبان بوویت. من لەو کاتەدا زیاتر لە تۆ دەگەیشتم. لەبیرتە چۆن لە پەناوە دەستت دەگرتم و دەت‌گوشی، کە لێم دەپرسیت تەندروستیت باشە هیچت نەدەوت، سەرت بە نیشانەی بەڵێ ڕادەوەشاند و لە وەڵامدا زەردەخەنەیەکت دەکرد. چۆن هێندێک جار بەڕێزەوە دەستم ماچ دەکردیت! تۆ بۆ ماوەیەکی زۆر دەستت بەرنەدام و بەنێو درەختە بۆنخۆشەکانی سەروودا تێپەڕین. ئەو جێگایەی تۆ حەزت لێ دەکرد شوێنی سەوز و پڕ هەتاو بوو. جۆگایەک بە جوانی لە بەستێنی چاڵێکەوە خوڕەی دەهات و تۆ داوات لە گالیسکەوانەکە دەکرد لەسەرخۆ بڕوا تا بە تام و چێژەوە، چاو لە درەختە زۆرەکانی میوە ببڕیت کە لە بەردەست بوون و پەرژینیان بۆ نەکرابوو، هیچ کەسێکیش تەنانەت گێلاسێکیش یان هەرمێیەکی لێ نەدەکردەوە. تۆ هەمیشە لەیادی ڕووسیای هەژارەکەی خۆماندابوویت. ئاشە جوانەکەت لە یادە؟ ئەوەندە بچووک بوو کە لەناو درەختەکاندا بە تەواوی شارابۆوە و تەنیا ئاوی سەر چەرخەکانی دەبریسکایەوە. گوندەکانیان چەندە پاک و ئاسوودە بوون، لەگەڵ باخچە و ڕیزە سۆسنی سپی، بنچێکی گوڵاڵە سوورە و باخە چکۆڵانەکانی ناو باخەکەت چەند پێخۆشبوو! بە چ داخێکەوە دەتگوت: "ئازیزترین، کەی دەبێت گوندییەکانی خۆشمان ژیانێکی بەم جۆرەیان هەبێت." ئازیزترین، ئازیزترینم، تۆ لە کوێی؟
لە 'یاڵتا' ماوەیەکی زۆر وام بیردەکردەوە کە تۆ لە هەموو شوێنێکدایت، لە هەوادا، لە سەوزەزار و شنەی شەماڵدا. کە بۆ پیاسە دەڕۆیشتمە دەرەوە، وامدەزانی بە باڵای سووکەڵە و شەفافت و گۆچانی دەستت، جارێک لە من نزیک و تاوێک دوور، بێ ئەوەی شوێنەوارێک لەسەر زەوی دابنێیت بەو تەم توومانەی چیاوە لەگەڵمدا پیاسە دەکەیت. ئێستایش هەست بەوە دەکەم کە سەرت لە ڕوومەتمەوە نزیکە،
Read more
 #admin @shix_xdr #shix_xdr لەبەر خاتری خوا ٥ دەقە لەکاتت؟ ئەم چیرۆکە بخوێنەرەوە بزانە ئیسلام ...
Media Removed
#admin @shix_xdr #shix_xdr لەبەر خاتری خوا ٥ دەقە لەکاتت؟ ئەم چیرۆکە بخوێنەرەوە بزانە ئیسلام چەن گەورەرە لەوەی پێشکەشی ئەکەین . چیرۆکێک، چاو دەخاتە گریان. دوای ئەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ کۆچی دوایی کرد،بیلالی حەبەشی چووە لای ابو بکری سدیق و گوتی: ئەی جێنشینی پێغەمبەری خوا،لە پێغەمبەری ... #admin @shix_xdr #shix_xdr
لەبەر خاتری خوا ٥ دەقە لەکاتت؟ ئەم چیرۆکە بخوێنەرەوە بزانە ئیسلام چەن گەورەرە لەوەی پێشکەشی ئەکەین .

چیرۆکێک، چاو دەخاتە گریان.
دوای ئەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ کۆچی دوایی کرد،بیلالی حەبەشی چووە لای ابو بکری سدیق و گوتی:
ئەی جێنشینی پێغەمبەری خوا،لە پێغەمبەری خوام بیستووە کە باشترین کردەوەی ئیماندار،تێکۆشانە لە پێناو خوادا.
ابو بکر گوتی:مەبەستت چیە؟
بیلال گوتی:دەمەوێ تا کۆتایی ژیانم جیهاد بکەم.
ابو بکر گوتی:ئەی کێ بانگمان بۆ بدات؟
بیلال بە چاوی بە فرمێسکەوە گووتی:من لە دوای پێغەمبەر،بانگ بۆ کەس نادەم!
ابو بکر گووتی:دەمەوێ بمێنیەوە و بانگمان بۆ بدەی؟
بیلال کوتی:ئەگەر کاتی خۆی منت لە بەندایەتی ئازاد کردووە بۆ ئەوەی بۆ تۆ بم ،با وا بێ.ئەگەر نا،ڕێگەم پێ بدە با بڕۆم بۆ شام.
ابو بکر گوتی:نەخێر من تەنها لەبەر خوا تۆم ئازاد کردووە.
بیلال چوو بۆ شام و لەوێ وەک جەنگاوەرێک مایەوە.
بیلال دەیگوت:چاوم بەرایی نەدەهات،لە دوای وەفاتی پێغەمبەر لە مەدینە بمێنمەوە.
کاتێک بیلال دەیویست بانگ بدات و دەگەیشته اشهد انَّ محمدا رسول اللە،قوڕگی دەگیرا و لە پڕمەی گریانی دەدا.
دوای چەند ساڵێک،شەوێکیان بیلال،پێغەمبەری خوای لە خەودا بینی و پێی گوت:ئەوە چیە بیلال بۆ لێمان ناپرسی؟کاتی ئەوە نەهاتووە سەردانمان بکەی؟
بیلال لە شامەوە بەڕێکەوت بۆ مەدینە،کاتێک گەیشتە مەدینە،یەکسەر چووە سەر گۆڕی پێغەمبەر و زۆر بە کوڵ دەستی کردە گریان،حەسەن و حوسێن هاتن و باوەشیان پێیدا دە.کرد و ماچیان دەکرد، پێیان گوت:حەز دەکەین سبەی بۆ نوێژی بەیانی تۆ بانگ بدەیت؟
لەگەڵ بەرەبەیاندا، بیلال چووە سەر بانی مزگەوتی پێغەمبەر و بانگیدا،کاتێک گوتی اللە اکبر ،اللە اکبر ،خەڵکی مەدینە بە پەلە لە خەو هەستان،کاتێک گەیشتە اشهد انَّ محمدا رسول اللە، بیلالی حەبەشەی سەیری ئەو دەرگایەی کرد کە هەمیشە پیغەمبەری لێ دەهاتە ناو مزگەوتەوە بەڵام ئەم جارە کەسی لێوە نەهات😥 بەڵی بیلال بورایەوە لە تاوی دوری جەماڵ و ڕوی پێغەمبەر . ئیترخەڵکی مەدینە بە ژن و مناڵەوە ڕوویان لە مزگەوت کرد،هیچ کاتێک خەڵکی ئەوەندە بە کوڵ نەگریابوون،بێچگە لەو ڕۆژەی کە پێغەمبەر کۆچی دوایی کرد بوو.
جارێکیان ئیمام عومەری کوڕی خەتاب،سەردانی شامی کرد،هەندێک کەس داوایان لە خەلیفە عمر کرد تا داوا لە بیلال بکات بۆ ئەوەی بانگێکیان بۆ بدات؟
کاتێک کاتی نوێژ هات و بیلال بانگی دا،ئەو هاوەڵانەی کە پێغمبەری خوایان بینیبوو ،سۆزیان هەستا و دەستیان کردە گریان،خەلیفە عومەر لە هەموویان زۆرتر گریا . ئەمە بوو قەترەیەک لە دەریایەک لە مەحەبەتی ئەسحاب بەرامبەر پیغەمبەر
Read more
هەموو شەوێک, لەنێو گێژبوون و تەمم و مژاوی نێو دەرونیدا, پێ لەقەیەکی توندی لە گۆڕە ڕەش و پڕ ئازاری ژێری ...
Media Removed
هەموو شەوێک, لەنێو گێژبوون و تەمم و مژاوی نێو دەرونیدا, پێ لەقەیەکی توندی لە گۆڕە ڕەش و پڕ ئازاری ژێری هەڵدەدا, دواتر بەرەو گۆڕستانی پشتەوەی خانووەکەیان بەهەموو توانای ڕایدەکرد, دونیا گەرم و شێدار, ئەستێرە وەک تاعوون بە ئاسماندا هەڵڕژابوو,مانگ نەرم و پەشۆکاو دەهاتە پێش چاو, بەڵام  زیاتر ... هەموو شەوێک, لەنێو گێژبوون و تەمم و مژاوی نێو دەرونیدا, پێ لەقەیەکی توندی لە گۆڕە ڕەش و پڕ ئازاری ژێری هەڵدەدا, دواتر بەرەو گۆڕستانی پشتەوەی خانووەکەیان بەهەموو توانای ڕایدەکرد, دونیا گەرم و شێدار, ئەستێرە وەک تاعوون بە ئاسماندا هەڵڕژابوو,مانگ نەرم و پەشۆکاو دەهاتە پێش چاو, بەڵام  زیاتر لە هەرکاتێک, ڕۆحێکی یاخیگەری شێتی تێدا هەڵکەوتبوو, پیشەی هەمیشەیی  چنینەوەی مێشکێکی داتاشراوی داخورپاو بوو, کە لەنێو لاشەدا, پارچەی بێبەش کراوبوو,  زیاتر لە سروشت ئەستێرەی بە ئاسمانەوە دەلکاند, هەمیشە لافی لێدەداو لەنێو ژوورە پەرش وبڵاوە تێکچووەکەی هاواری دەکردو  پچڕ پچڕیش دەیقیژاندو منگە منگی پڕ ژەهری دەکرد,  هیچی نەدەگووت, بەڵام بێدەنگیە قوڵ و پڕپێچەکەیی بە سەرو شکڵێکی تێکچوو و سەیر داڕێژرابوو, چوونکە هێندە بێدەنگ بوو, تارماییەکی وشە هێن تێی بەرببوو,  ڕوخساڕێکی لاوازی هەبوو بەڵام وەک جاران جوان بوو,  لارو بێ توانا بوو, بەڵام بێباک بوو, شەوان لەنێو تابووتدا ڕۆحی نەگریسی لێدەکردەوە, جیا لەوەی  ئازارێکی گەورەی وەک تۆپەڵە موویەک, لە پشتەوەی کەلە سەری هەڵتۆقیبوو,
Read more
نزیک هەفتەیەکە ئێمە هەموومان بە یەکەوە و بە هاوکاری یەکتر لە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارین بۆ توشبوانی ...
Media Removed
نزیک هەفتەیەکە ئێمە هەموومان بە یەکەوە و بە هاوکاری یەکتر لە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارین بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە بەڵام بە داخەوە ئەوە تەنها ململانەیەکی سیاسی بوو !! وەک هەمیشە ئەوە سیاسەتە کە هەموو شتێکی ناشرین کردووە !!! بە ڕادەیەک بتوانرێت دلی ناسکترین چینی کۆمەڵگە بەکار بهێنرێت بە ... نزیک هەفتەیەکە ئێمە هەموومان بە یەکەوە و بە هاوکاری یەکتر لە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارین بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە بەڵام بە داخەوە ئەوە تەنها ململانەیەکی سیاسی بوو !! وەک هەمیشە ئەوە سیاسەتە کە هەموو شتێکی ناشرین کردووە !!! بە ڕادەیەک بتوانرێت دلی ناسکترین چینی کۆمەڵگە بەکار بهێنرێت بە داخەوە

من ئەوەندەی ئاگادار بم ژالیا و دەشنێ و ساز و سۆنیا و کاک سەرکار چەند ڕۆژێکە ماندووئەبن بۆ ئەوەی کەمپینێک بکەن بۆ ئەو مناڵانە و پارەیان بۆ کۆبکەنەوە ڕزگاریان بکەن لە شێرپەنجە 🕊

بەداخەوە بەجدی بەداخەوە ☹️ من ئەوەندەی ئاگام لێبێت جگە لە خۆم ئەوانە زۆر زیاتر خەمیان بووە و خەریک بوونە بۆ ئەم کەمپینە
#ZhaliaSirwan
@dashnimoradofficial
@sazaso
@sarkarstarr
@zrebarhawrami
@soniabeytoushi
@classy.spa.erbil
@tasty.restaurant.erbil
Read more
. کە منداڵ بــووم پورم کالەیەکی بۆ کڕیم سپی بوو،بە قەیتانی ڕەشەوە, عاشقی بوم ئاخر دایـکم هیچ کات ...
Media Removed
. کە منداڵ بــووم پورم کالەیەکی بۆ کڕیم سپی بوو،بە قەیتانی ڕەشەوە, عاشقی بوم ئاخر دایـکم هیچ کات پیلاوی سپی بۆ نەدەکڕیم دەیوت زوو پیس دەبێت،بەلام لیرەدا کیشەیەک هەبوو که دوو ژمارە بۆم گەورەتر بوو دایکم خستییە ئەنبارەوە وتی کە تۆزیک گەورەتر بویت لە پێی بکە بەهەرحال دوو سـاڵ تیپەڕی،دایکم ... .
کە منداڵ بــووم
پورم کالەیەکی بۆ کڕیم سپی بوو،بە قەیتانی ڕەشەوە, عاشقی بوم
ئاخر دایـکم هیچ کات پیلاوی سپی بۆ نەدەکڕیم
دەیوت زوو پیس دەبێت،بەلام لیرەدا کیشەیەک هەبوو که دوو ژمارە بۆم گەورەتر بوو دایکم خستییە ئەنبارەوە وتی کە تۆزیک گەورەتر بویت لە پێی بکە
بەهەرحال دوو سـاڵ تیپەڕی،دایکم وتی پیم وابیت ئیتر ڕێکت بووە
ئـەوەندە خۆشیم لێ هات بۆ پۆشینی کە خەریک بوو باڵم دەردەکرد،ئاخر لە تەواوی ئەم دوو ساڵە هەر پیلاویکم دەکڕی بە خۆمم دەوت قەت ناگات بەو کالە سپیانە...
ڕۆشتوو لە ئەنبارەکە هینایە دەرەوە،بە خۆشییەوە دەرگای سندوقەکەم کردەوە بەلام وشک بووم
ئەسڵەن ئەوە نەبوو کە بیرم لێ دەکردەوە یعنی لە تەواوی ئەم دوو ساڵە ئەوەندە گەورەم کردبوو بۆ خۆم کە قیافەی راستەقینەیم لە بیر کردبوو بە خۆمم وت ئەمە بوو ئەو پیلاوەی کە بە خاتری عەیبم دەنا لە هەموو پیلاوەکانی تر؟!
ئەمە بوو ئەو پیلاوەی کە بە عیشقی ئەوەی کە بیپۆشم ئەم هەمووه چاوەڕێ بووم؟!
تۆزیک بیرم کردەوە
بینیم هەمیشە هەر وایە
هەندیک شت،هەندیک کەس ئەوەندە لە بیرماندا گەورە دەکەین کە راستەقینەیانمان فەرامۆش کردووە بەلام کاتیک لەگەلیان دوبارە ڕوو بە ڕوو ببینەوە تازە تیدەگەین ئەسلەن شایەنی ئەوە نەبوون کە ئەم هەموو کاتە بیرمان پیوە مەشغوڵ کردبوون.
@Hama sport...
Read more
Loading...
. کتێبی: سینۆهە نوسەر: مێگاڤاڵتاری ــ کاتێک (سینۆهە) شەوێک بە مەستی لە تەنیشت ڕوباری نیل خەوی ...
Media Removed
. کتێبی: سینۆهە نوسەر: مێگاڤاڵتاری ــ کاتێک (سینۆهە) شەوێک بە مەستی لە تەنیشت ڕوباری نیل خەوی لێ دەکەوێت، بۆ بەیانی خەبەری دەبێتەوە، یەکێک لە کۆیلەکانی میسڕ کە هەردوو گوێ و لووتی بڕدرابوون، بەسەر سەری خۆیەوە دەبینێت، سەرەتا لێی دەترسێت بەڵام دواتر کاتێک بۆی دەردەکەوێت بێ زیانە دەکەوێتە ... .
کتێبی: سینۆهە
نوسەر: مێگاڤاڵتاری
ــ
کاتێک (سینۆهە) شەوێک بە مەستی لە تەنیشت ڕوباری نیل خەوی لێ دەکەوێت، بۆ بەیانی خەبەری دەبێتەوە، یەکێک لە کۆیلەکانی میسڕ کە هەردوو گوێ و لووتی بڕدرابوون، بەسەر سەری خۆیەوە دەبینێت، سەرەتا لێی دەترسێت بەڵام دواتر کاتێک بۆی دەردەکەوێت بێ زیانە دەکەوێتە قسەکردن لەگەڵیدا.
کۆیلەکە باسی ئەو زوڵم و دەست درێژیانە دەکات کە چینی خانەدانی میسڕ دەرهەق بەو کردوویانە، باسی فەرمانڕەوایەتی دەرەبەگی ئەو ڕۆژانەی وڵاتی میسڕ دەکات.

کۆیلەکە داوا لە سینۆهە دەکات بیبات بۆ سەر گۆڕی یەکێک لە کەسە ناسراو و ستەمکارەکانی ووڵاتی میسڕ، چونکە سینۆهە خوێندەوار بوو، دەیویست بزانێت خودایان چییان لەسەر گۆڕی ئەو ستەمکارە نوسیووە.

سینۆهە دەیەوێت بزانێت بۆچی دەیەوێت چارەنوسی ئەم کەسە بزانێت؟؟ کۆیلەکە دەڵێت چەن ساڵێک لەمەوبەر من مرۆڤێکی بەختەوەر و ئازاد بووم، هاوسەرێکی جوان و کچێکی گەنجم هەبوو، کێڵگەیەکی بچوک و پڕ بەرەکەتم هەبوو کە لە تەنیشت کێڵگەیەکی فراوان و بێ سنوری یەکێک لە خانەدانەکانەوە بوو، ڕۆژێک ئەو بە پێدانی بەرتیل بە کاربەدەستانی فیرعەون زەویەکەی منی کرد بە ناوی خۆیەوە و بە بەرچاومەوە دەستدرێژی کردە سەر هاوسەر و کچەکەم، پاشان لووت و هەردوو گوێی بڕیم و بۆ کاری زۆرەملێ ڕەوانەی کانە بەردەکانی کردم.

چەندین ساڵ کاری بە هاوسەر و کچەکەم کرد و پاشانیش هەردووکیانی وەک خزمەتکار فرۆشت و ئێستا هیچ زانیارییەکم لە بارەیانەوە نییە.

ئێستا لە کانە بەرد ڕزگارم بووە و بیستوومە ئەو کەسە مردووە،لەبەر ئەوە دەمەوێ بزانم خودایان چییان لەسەر گۆڕەکەی نوسیوە.

سینۆهە لەگەڵ ئەو کەسە بۆ شاری مردووان(گۆڕستان) دەچێت و نوسراوی سەر گۆڕەکە بە جۆرە دەخوێنێتەوە: ((ئەم پیاوە کەسێکی بەڕێز و درووستکار بوو، هەمیشە لە ژیانیدا هاوکاری لێقەوماوانی دەکرد، ناموسی خەڵکی لای ئاو پارێزراو بوو، ئەو زەوییەکانی خۆی بە هەژاران دەبەخشی و هەرکات کەسێک ماڵێکی لێ وون بوایە لە سامانەکەی خۆی بۆی دەژمارد و قەرەبووی دەکردەوە، ئەو ئێستا لای خودای مەزنی میسڕ (ئامون)ە و بە بەختەوەری هەمیشەیی گەیشتووە.)) لەم کاتەدا کۆیلەکە دەست دەکات بە گریان و دەڵێت:
((ئەو هێندە کەسێکی بەڕێز و درووستکار بووە و من نەمزانیبوو، دروودی خودایان لەسەر ئەو بێ. ئەی خودای مەزن (ئامون) لەبەر ئەو بیرکردنەوە چەپەڵانی کە من هەمبوون سەبارەت بەم پیاوە لێم ببوورە.)) سینۆهە لێی دەپرسێت: سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی ئەم پیاوە لە تۆی کردووە هێشتا بۆ وا بیر دەکەیتەوە کەسێکی بەڕێز و درووستکارە؟
کۆیلەکه لە وەڵامدا ئەو ڕستە مێژووییە دەڵێت:
Read more
گەڵایەکی کەی تەمەن هەڵ وەری ........ و تەمەنی چی ؟ پڕا و پڕن لەو ڕۆژگار و ساتانەی کە وای کرد . ئەمڕۆم ...
Media Removed
گەڵایەکی کەی تەمەن هەڵ وەری ........ و تەمەنی چی ؟ پڕا و پڕن لەو ڕۆژگار و ساتانەی کە وای کرد . ئەمڕۆم بیرچێتەوە کە ڕۆژی لە دایک بوونمە . ئەو ڕۆژەی کە ژیان بڕیار ئەدا ، یا تۆ قۆر ئەکەی بە سەریا یا ئەو . ئەواتا جاران کاتێک کەسێک ئەیوت ئەمڕۆ ڕۆژی لە داێک بوونم بوو و ئاگام نەبوو . سەیرم پێ ئەهات . کە چی منیش ... گەڵایەکی کەی تەمەن هەڵ وەری ........
و تەمەنی چی ؟ پڕا و پڕن لەو ڕۆژگار و ساتانەی کە وای کرد . ئەمڕۆم بیرچێتەوە کە ڕۆژی لە دایک بوونمە .
ئەو ڕۆژەی کە ژیان بڕیار ئەدا ، یا تۆ قۆر ئەکەی بە سەریا یا ئەو .
ئەواتا جاران کاتێک کەسێک ئەیوت ئەمڕۆ ڕۆژی لە داێک بوونم بوو و ئاگام نەبوو . سەیرم پێ ئەهات .
کە چی منیش وەکو ئەوانم لێ هات . بەڵام جێاوزێکە ئەوەیە . ئەوان لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ساڵ .
منیش ڕۆبع و شتێک لە تەمەنی ئەوان ...
ژیان تا دێت لەم وڵاتە و بە تایبەت ئەم شارە . ناخۆش و بەرەو ناخۆش تر ئەڕوات ، تاکو ڕۆژێک وامان لێ دێت ناوەکەشمان بیرچێتەوە .
لە دایک ئەبێت بە خەونێکەوە . و بۆ ئەو خەۆنە ئەژی . چەندەها خەونی تر دروست ئەکەی ، بەڵام کە ئەبینی لە واقع چ ئەگۆزەرێ . ئەڵیت بەس لێم گەرێن هەناسە بەم .. کەسانێک دێنە ژیانتەوە .
کەسانێک ئەرۆن .
کەسانێک یادگارێکانیان هەر ئەمێنێت و لە گەلتا پیر ئەبن .
ئیدی ئەمە ژیانە . و قەت دادپەروەر نابێ ...
هەمیشە سوپاس بۆ خۆا .
سوپاس بۆ نامە و پیرۆزبایەکان .. سوپاس بۆ ئەو کەسەی بیری هێنامەوە .. هەموو ساڵێکم دووربێ لەم وڵآتە . ئەمساڵ فت بۆ ساڵی تر ان شاللە ..
Read more
Loading...
کێ پێی وتوویت کە کەوتیت ھەڵناستیتەوە ؟؟؟ .
کێ پێی وتوویت کە ھەموو تەمەنت لە تاریکیدا بەسەر ئـەبەیت ...
Media Removed
کێ پێی وتوویت کە کەوتیت ھەڵناستیتەوە ؟؟؟ .
کێ پێی وتوویت کە ھەموو تەمەنت لە تاریکیدا بەسەر ئـەبەیت ؟؟؟
.
بە زۆر کەسمان ووت بێ تۆ ناژین و ژیاین !!! زۆر کەس پێیان ووتین بێ تۆ ناژیم و ژیان !!! .
زۆرمان ووت ئـەو برینانەی سەر دڵمان تا ئـەبەد ساڕێژ نابن ..
. . بەڵام وەك ئـەوەی ھیچ برینێك نەبووبێت ئـاسەواریشی ... کێ پێی وتوویت کە کەوتیت ھەڵناستیتەوە ؟؟؟ .
کێ پێی وتوویت کە ھەموو تەمەنت لە تاریکیدا بەسەر ئـەبەیت ؟؟؟
.
بە زۆر کەسمان ووت بێ تۆ ناژین و ژیاین !!! زۆر کەس پێیان ووتین بێ تۆ ناژیم و ژیان !!! .
زۆرمان ووت ئـەو برینانەی سەر دڵمان تا ئـەبەد ساڕێژ نابن ..
. . بەڵام وەك ئـەوەی ھیچ برینێك نەبووبێت ئـاسەواریشی دیار نییە ..
.
. زۆرمان ووت تەنھا یەکجار عاشق ئـەبین .. .
. دووبارە عاشق بووینەوە بە شەوق و خۆشەویستیەکی زیاترەوە ... .
لە دوای زۆر ئـازار ووتمان تەواو ئـەوە کۆتایی ئـێمەیە !!! .
بەڵام دەستپێکێکی نوێی ژیانمان بوو ... زۆر گریاین و واماندەزانی جارێکی تر پێناکەنین !!! .
ئـێستا وەك ئـەوەی بۆ جارێکیش نەگریابین پێئـەکەنین ... ھەنگاوی زۆرمان نا واماندەزانی ھەرگیز ناگەین ، گەیشتین ...
. ( #ژیاین ، #برینداربووین ، #عاشقبووین ، #گریاین ، #پێکەنین ، #گەیشتین ، #چاوەڕێبووین ، #ماندوو بووین ، بێ ئـومێد بووین ، #تێگەیشتین ...) .
ھەموو ئـەو شتانەی بینیمان دەستپێك و کۆتایی خۆی ھەبوو ... تێگەیشتین خۆشی و ناخۆشی و ئـازارەکانمان کاتین ... تێگەیشتین ھەمیشە لە تاریکیدا نامێنینەوە ..
. ھەر وەك چۆن ھەمیشە لە ڕووناکیدا نین ..
بەداخەوە خۆشیەکانیش کاتین هەمیشە ....
Read more
ژن و پیاوێك لەناو فڕۆکە یەکتر ناناسن ، لەگەڵ یەك ئەکەونە قسە . پیاو: چ کارێك دەکەیت ؟ ژن: نمایشکاری ...
Media Removed
ژن و پیاوێك لەناو فڕۆکە یەکتر ناناسن ، لەگەڵ یەك ئەکەونە قسە . پیاو: چ کارێك دەکەیت ؟ ژن: نمایشکاری جلوبەرگ ،ئەی تۆ؟ پیاو: ڕەخنەگری میوزیکی کلاسیكی . ژنەکە بەسەرسوڕمانەوە دەڵێ سەیرە..خۆشەویستە کۆنەکەی منیش لەهەمان جۆری میوزیك دەیخوێند . پیاوەکە:بەڕاست... خۆشەویستەکەت ناوی چی بوو؟ ژن: ... ژن و پیاوێك لەناو فڕۆکە یەکتر ناناسن ، لەگەڵ یەك ئەکەونە قسە .
پیاو: چ کارێك دەکەیت ؟
ژن: نمایشکاری جلوبەرگ ،ئەی تۆ؟
پیاو: ڕەخنەگری میوزیکی کلاسیكی .
ژنەکە بەسەرسوڕمانەوە دەڵێ سەیرە..خۆشەویستە کۆنەکەی منیش لەهەمان جۆری میوزیك دەیخوێند .
پیاوەکە:بەڕاست... خۆشەویستەکەت ناوی چی بوو؟
ژن: کەسێکی بەناوبانگ نیە،ڕەنگە نەیناسیت ؟
پیاو: پێم بڵێ ..ڕەنگە بیناسم .
ژن: ناوی گابرێل پاسترناكە
پیاو: سەری سوڕما ،زۆر باش دەیناسم ، من لەلیژنەی بڕیاردان بووم ،گابرێل هەڵسوکەوت و ئاستی خراپ بوو دەرم کرد ، ئەو خراپترین کەسە تائێستا ناسیومە .

لەوکاتەدا ژنێکی پەنجا ساڵ هەڵدەسێتەوەو دەڵێ:
زۆر سەیرە ئەم ڕێکەوتە ،ئەو کوڕەی باستان کرد خوێندکاری من بوو ،هەڵسوکەوتی نامۆ بوو ،منیش سزامداو دەرم کرد ،خراپترین کەسە تائێستا بینبێتم .

کوڕێکی سەرو بیست ساڵ قسەیان پێ دەبڕێ و دەڵێ: ڕێکەوتێکی سەیرە منیش گابرێل پاسترناك بەباشی دەناسم، هاوڕێی قوتابخانە بوو،هەمیشە گاڵتەم پێدەکرد .

پیاوێکی بەساڵاچوو دێتە قسەو دەڵێ: ئەو کوڕەی باستان کرد لە هۆتێلەکەی من کارمەند بوو ،کەسێکی زۆر خراپ بوو ،بۆیە منیش دەرم کرد .
ڕەخنەگری میوزیکەکە هەستایە سەرپێ، بەدەنگی بەرز وتی: شێت بووم،ئەم هەموو ڕێکەوتە چیە ، ئایا کەسی تر هەیە لێرە گابرێل پاسترناك بناسێ ؟
لەپڕ هەموویان دەستیان بەرز کردەوە !! ڕەخنەگرەکە وتی : ئێوە خۆتان بلیتی ئەم فڕۆکەیەتان کڕیوە؟
یەك یەك وتیان نەخێر ،بەڕێگەی جیاواز بلیتەکەمان بەدەست گەشتووە ... لەڕێی کار و خەڵکانی نەناسراوەوە .. لەوکاتەدا کارمەندی پێشوازی فڕۆکەکە دێتە ژوورەوە
بەپێکەنینەوە دەڵێ :
گابرێل پاسترناك کاپتنی فڕۆکەکەیەو هەموو ئەوانەی لێرە کۆکردۆتەوە کە ئازاریانداوە ،بۆئەوەی تۆڵەیان لێ بکاتەوە .

دیمەنێك لەفیلمی (wild Tales)
Read more
<span class="emoji emoji1f338"></span> چۆن بە زووترین کات و بەسوودترین شێوە ناوی خوای گەورە لەبەر بکەم؟ <span class="emoji emoji1f338"></span> السلام عليكم خوشك و برای خۆشەویست <span class="emoji emoji1f338"></span> هەندێك ...
Media Removed
چۆن بە زووترین کات و بەسوودترین شێوە ناوی خوای گەورە لەبەر بکەم؟ السلام عليكم خوشك و برای خۆشەویست هەندێك ئامۆژگاریمان بۆ ئامادە کردوون تا بە زووترین کات و بە بەسوودترین شێوە ناوە جوان و پاکەکانی خوای گەورە لەبەر بکەن ۱ ـ لە جێگایەکی بێ دەنگ و ئارام بخوێنە ۲ ـ لەسەر دەفتەر ئەو ناوانە ... 🌸
چۆن بە زووترین کات و بەسوودترین شێوە ناوی خوای گەورە لەبەر بکەم؟
🌸
السلام عليكم خوشك و برای خۆشەویست
🌸
هەندێك ئامۆژگاریمان بۆ ئامادە کردوون تا بە زووترین کات و بە بەسوودترین شێوە ناوە جوان و پاکەکانی خوای گەورە لەبەر بکەن
۱ ـ لە جێگایەکی بێ دەنگ و ئارام بخوێنە
۲ ـ لەسەر دەفتەر ئەو ناوانە بنووسەوە کە هەموو حەفتەیەك پۆستی دەکەین إن شاء الله
۳ ـ ناوەکانی خوای گەورە زۆر بخوێنەوە
مێشکی مرۆڤ زوو شت کۆپی دەکا تا زیاتر سەیری شتێك بکەی مێشکت (تەسویری) دەکات و هەمیشە لەبیرت دەمێنێت
٤ ـ بە دەنگ بیڵێ، بە دەنگ بیخوێنەوە
٥ ـ ناوەکان لەبن یەك بنووسە.. جا یەکەم جار یەکەم ناو لەبەر بکە... چەند جارێك بیخوێنەوە تا لەبەری دەکەی... کە هەستت کرد کە لەبەرت کردووە ناوەکە لەبن کاغەزێك شتێك بشارەوە و بیڵێوە، پاشان کاغەزەکە لا ببە و بزانە ڕاستت گوت؟
کە ڕاست بوو دووەم ناو لەبەر بکە.. کە هەستت کرد کە لەبەرت کردووە یەکەم و دووەم ناو لەبن کاغەزەکە بشارەوە و لە سەرەتاوە ناوەکان بڵێ... بەو شێوەیە بەردەوام دەبی تا هەموو ناوەکان لەبەر دەکەی
واتا کە بۆ نموونە ۲٠ ناوت تەواو کرد سەر لە نوێ هەموو بڵێوە تا جوان لەبەری بکەی و هەرگیز لە بیری نەکەی
٦ ـ ئەو ناوانەی لەبەرت کردوون زوو زوو لەسەر کاغەزێکی نوێ بنووسەوە تا دڵنیا بی کە لەبەرت کردووە
۷ ـ پشوویەك وەربگرە و زۆر زۆر لەسەر یەك لەبەر مەکە... کە زۆر لەسەر یەك لەبەر بکەی لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کورت سوودی هەبێت بەڵام زوو لەبیری دەکەی
بۆ لەبەر کردنێکی جوان دەبێت بە ئارامی و وردە وردە خۆمان خەریك بکەین
۹ ـ ئەو شتانە لا ببە کە لە کاتت دەگرن... کاتێك دەخوێنی پێویستت بە مۆبایل و تەلەفزيۆن نیە... با مێشکت تەنها لەسەر ناوەکانی خوای گەورە بێت
۱٠ ـ کەمێك خۆت بجووڵێە... هەر لەنەو جێگا درێژ مەبە یان دامەنیشە بەڵکو لە کاتی لەبەر کردنی ناوەکان لە ماڵێ یان لە دەرێ پیاسە بکە و کەمێك خۆت بجووڵێنە چونکە لەو کاتە هەردووك لایەکانی مێشکت ئیش دەکەن و ئاسانتر شت لەبەر دەکەی
🌸
زۆر گرنگە ئەو شتانە بکەی چونکە بەو شێوەیە بە زووترین کات و ئاسانترین شێوە هەموو شتێك لەبەر دەکرێت
کە تۆش ئامۆژگاریت هەیە یان بیرۆکەی بەسوود بۆ لەبەر کردنی شت فەرموو بینوسە تا زۆرترین کەس سوودی لێ وەربگرن إن شاء الله
🌸
Read more
....یەکێک لە ئافرەتەکان ووتی : بەیانیان کە دەمەوێ هاوسەرەکەم بۆ نوێژی بەیانی هەستێنم دەستم بە ...
Media Removed
....یەکێک لە ئافرەتەکان ووتی : بەیانیان کە دەمەوێ هاوسەرەکەم بۆ نوێژی بەیانی هەستێنم دەستم بە ئاو فێنک دەکەمەوەو ئەو بۆنەی کە هاوسەرەکەم حەزی پێ دەکات لە دەستم دەدەم و بە هێواشی دەستم لەسەر ڕوومەتی دادەنێم ...بەهەڵمژینی بۆنەکەو دەستە فێنکەکەی من بە ئاگادێت و دڵخۆش دەبێت .. ....... یەکێکی ... ....یەکێک لە ئافرەتەکان ووتی :
بەیانیان کە دەمەوێ هاوسەرەکەم بۆ نوێژی بەیانی هەستێنم دەستم بە ئاو فێنک دەکەمەوەو ئەو بۆنەی کە هاوسەرەکەم حەزی پێ دەکات لە دەستم دەدەم و بە هێواشی دەستم لەسەر ڕوومەتی دادەنێم ...بەهەڵمژینی بۆنەکەو دەستە فێنکەکەی من بە ئاگادێت و دڵخۆش دەبێت ..
.......
یەکێکی تر ووتی :
هاوسەرەکەم ووتی ئێوارە لەگەڵ هاوڕێکانم ناندەخۆم هیچت ناوێ ؟
پێم ووت : زوو وەرەوە ئەگەر نا کارەبا دەبڕێ
ڕووی تێکردم ووتی چی ؟
پێم ووت ئێمە بە بێ تۆ لە تاریکیدا دەبین چون تۆ ڕووناکی ماڵەکەی کە گەڕایتەوە هەموو شتێک ڕووناک دەبێتەوە ..زەردەخەنەی کرد ...ئەو لە دەعوەتەکەش تامەزرۆی ئەوە بوو زوو بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ ..
.......
ژنێکی تر ووتی من هاوسەرەکەم گەشت زۆر دەکا هەمیشە نامەیەکی بۆ دەخەمە ناو جانتاکەی کە باس لەوە دەکات من و مناڵەکان چەندمان خۆش دەوێ و چەندی بیر ئەکەین و چۆن ڕۆژەکان دەژمێرین بۆ گەڕانەوەی
جارێکیان لە گەشتەکەی ڕازی نەبووم و هیچ شتێکم بۆ نەنووسی ...
کە لە گەشتەکەی گەڕایەوە ووتی: جێ نەما لەم جانتایە دوو جارو سێ جار بۆ نامەکەت نەگەڕێم ...نەمدەویست بڕوا بکەم کە نامەی تۆی تیا نیە
زۆر پەشیمان بوومەوە چونکە ئەوکات زانیم چەند ئەو خووەی منی خۆشویستووە و بایەخی پێ داوە .

خەمم خوارد چونکە ئێمە ئە ڵێین پیاو و دەرەوەیان ووتووە ..
لە کاتێکدا ماڵ بەهەشتی پیاوە لە بوونی ژنێکی دڵسۆز و بە سۆزدا ...لە دەرەوە بوونی بەهەشتێکی وا ..زیان بە ژیانی هاو سەرگیری دەگەیەنێت...
وەرگـێـڕانـی: ئـاوارە
Read more
Loading...
.هەواڵی مەرگت تاساندمی ئەی فریشتەکەی شاری پڕ بێ ئومێدی و قەیران ناوی باشی تۆ هەمیشە ئەستێرەی درەوشاوەی ...
Media Removed
.هەواڵی مەرگت تاساندمی ئەی فریشتەکەی شاری پڕ بێ ئومێدی و قەیران ناوی باشی تۆ هەمیشە ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانە دەستەو نزا لەخوا ئەپاڕێیینەوە پاداشتی گشت ماندوو بون و دڵسۆزیەکانت گشت خەندەو ئومێدەکانت کە بەخەڵکت بەخشی وەرگریتەوە ماڵ ئاوا فریشەی شفای مناڵان . . . . . ماڵئاوا جەمالترین ... .هەواڵی مەرگت تاساندمی ئەی فریشتەکەی شاری پڕ بێ ئومێدی و قەیران ناوی باشی تۆ هەمیشە ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانە دەستەو نزا لەخوا ئەپاڕێیینەوە پاداشتی گشت ماندوو بون و دڵسۆزیەکانت گشت خەندەو ئومێدەکانت کە بەخەڵکت بەخشی وەرگریتەوە ماڵ ئاوا فریشەی شفای مناڵان
.
.
.
.
.
ماڵئاوا جەمالترین جەمالی نیشتیمان ، دکتۆر گیان ، تا مێژووی سلێمانی و کوردستان مابێ بیرمان ناچیتەوە ، مرۆڤە پاک و بە ھەڵوێستەکەی کورد .شایانی خورپەو فرمێسکەکانی ھەموومانیت ،دەستە پاکەکانت کە دەستی شیفا بوو بە تەوێڵی مناڵاكانمانەوە قەت لەبەرچاوم لاناچن، خەلکی سلێمانی وەک نوور و رەحمەت چاوەروانی شەوانی ھەینی بووین تا تۆ لە نەخۆشخانەی ئازادی ببینین ، گۆرت پڕ نوور بێت ، سوپاس بۆ شەونخوونیەکانت نموونەی باڵا پیاوی مەزن ، میھرەبانیە باوکانەکەت و سایەو سێبەرت برژێتە رۆحی دکتۆرە لاوەکانمانەوە ، خوا دکتۆرە دڵسۆزەکانی ھاورێت تەمەن درێژ بکات. .
.
.
به همەن احمد
.
.
.
.
#baha m
Read more
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش ...
Media Removed
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد ️ ڕۆژی چوارشەممە ١ـی ٨ی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگورك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد ✔️ ڕۆژی چوارشەممە ١ـی ٨ی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگورك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران.

لە سەرەتای دیدارەکەدا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکانەوە جارێکی دی پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال دەربڕی، هەروەها هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەی شەهیدانی ئەم دواییەی شەڕ لە دژی تیرۆریستانی داعش و کارمەندی شەهیدی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، دەربڕی.

لە دیدارەكەدا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند کە جەنابتان هەمیشە جەختتان دەکردەوە بە شکانی داعش شەڕی تیرۆر تەواو نابێت، ئێستا ئێمە دەبینین شەڕی تیرۆر چووەتە قۆناخێکی تازەوە و شێوەی دیکە وەردەگرێت، ئێمە شانازیی بەو شەراکەت و هەماهەنگییەوە دەکەین کە لەگەڵ پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا هەمانە و بەردەوامیش دەبێت. هەروەها نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی لە هاوکێشە سیاسییەکان و شەڕی تێکشكاندنی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند و بە ڕۆڵێکی گرینگ و یەکلاکەرەوە وەسفی کرد.

بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردن و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو و سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە پێویستە پڕۆسەی سیاسی لەسەر هەرسێ بنەمای شەراكەت و تەوافوق و هاوسەنگی بە هەموو وردەكارییەكانییەوە بونیاد بندرێتەوە و میكانیزم و سەقفی زەمەنیش بۆ جێبەجێكردنی ئەو سێ پڕەنسیپە دابنرێت بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكان هەست بەوە بكەن كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا شەریكن و هەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپەیشدا حكوومەت پێكبهێنرێت. نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش جەختی کردەوە کە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان گرینگ و یەکلاییکەرەوەیە و ئەو سێ بنەمایە ڕێگەی دروست و گونجاون و پشتیوانیی لێ دەکەن.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی كوردستان و درو
Read more
ئەشێت من تەنها بم بەلام لە ناو قەرەبالغی شارێکی پر لە ئادەمی کە زۆربەیان دەمامکیان لە ڕوخساردا ...
Media Removed
ئەشێت من تەنها بم بەلام لە ناو قەرەبالغی شارێکی پر لە ئادەمی کە زۆربەیان دەمامکیان لە ڕوخساردا گرێ دا بێت دلخۆش نیم بەلام بەردەوام بە ئازارەکانم پێ دەکەنم درۆزنیش نیم بەردەوام حەقیقەت ئەلێم هەردەم ئەڵێم باشم...! تەندروستیم زۆر باشە بەردەوام هەست بە نەبوونی لە کەس نەچوونم ئەکەم بەردەوام ... ئەشێت من تەنها بم
بەلام لە ناو قەرەبالغی شارێکی پر لە ئادەمی
کە زۆربەیان دەمامکیان لە ڕوخساردا گرێ دا بێت
دلخۆش نیم بەلام بەردەوام
بە ئازارەکانم پێ دەکەنم
درۆزنیش نیم بەردەوام حەقیقەت ئەلێم
هەردەم ئەڵێم باشم...!
تەندروستیم زۆر باشە بەردەوام
هەست بە نەبوونی لە کەس نەچوونم ئەکەم
بەردەوام ستایشم ئەکەن و بە گرنگم ئەزانن..
بەلام هەست بە گرنگیم ناکەم..
لە هیچ ئاکارێکم ناترسم
لە مرۆڤەکان ئەترسم....
نازانم باوەڕ بە کێ بکەم..
هەردەم هەول ئەدەم باوەڕ بە خۆم بکەم
من هەڵەم ئەوان ڕاستن
هەمیشە دیمەوە خاڵی سەرتا خۆم ڕاسترینم...
زۆر جار پەپوولە ئاسا مرۆڤم ناسیوە
بەردەوام ئەوانیش ڕۆشتوون دوو ڕوو بوون
چەندە ڪاتم لێتیپەڕی و فرمێسڪم نوقم ڪردبو ئەوەی نزیڪترین ڪەسەکانم بوو هەر ئەوان بوون ئازاریان دام
هـــــــیچ.....✋
سەرزەنشتی کەس ناکەم و گلەیش لە هیچ کەس ناکەم
بۆ من بەسە ...
دەیان دەمە دەست قەدەر و ڕۆژگار..
من ئیتر بێزار بووم
تکایە زۆرم لێ مەکە ژیان
چوکم داداوە بۆ ئەم ژیانە نامەردە..
دیسان هـــــــیچ...
ئیتر تەواوگەشتوومەتە ئەوڕادەیەی
بڵێم ئازار مرۆڤ ئاقڵ دەڪات
ژیان و تەمەن مرۆڤ ئاقڵ ناکات..
من هەمیشە لە هاتنی شەوەکان دەترسم
مرۆڤەڪان ڪاتێک شەو دادێت زیاتر دەشڪێن فرمێسڪەڪانیان دەشارنەوە بەناچاری دەژین
ڕێبین جاف..
ئەمە حەقیقەتی ژیانی منە ئەشێت زۆربەی مرۆڤەکان
بەم چەشنە ژیان بگوزەرێنن......
. .
ڕێبین جاف
.
.
.
.
. #خاتوونی_پایز
Read more
Loading...
شارەکان ، ئاسمان ، گەردوون نا ناکرێ ھەمووی جوان بن ، لەم شاری ئازارەدا من گەورەترین برینم .. بە کەم ...
Media Removed
شارەکان ، ئاسمان ، گەردوون نا ناکرێ ھەمووی جوان بن ، لەم شاری ئازارەدا من گەورەترین برینم .. بە کەم لێم مەروانە گوناھی من چی بوو .. چەندەم ڕق، لە خۆم دەبێتەوە دەمەوێ خۆم لەت و پەت بکەم . بوونم بسرمەوە بەڵام ناکرێ  ئازیز ئەم رۆژانە ھیچی نوێان پێ نیە .. ئاسمانی ئەم شارە چەندەبێدەنگە .. « دڵنیام» ... شارەکان ، ئاسمان ، گەردوون
نا ناکرێ ھەمووی جوان بن ، لەم شاری ئازارەدا
من گەورەترین برینم .. بە کەم لێم مەروانە
گوناھی من چی بوو .. چەندەم ڕق، لە خۆم دەبێتەوە
دەمەوێ خۆم لەت و پەت بکەم . بوونم بسرمەوە
بەڵام ناکرێ  ئازیز
ئەم رۆژانە ھیچی نوێان پێ نیە .. ئاسمانی ئەم شارە چەندەبێدەنگە .. « دڵنیام» با ــەکەی ئەم شارەش خۆشی ناوێم نا .. چی رقێکە لە شارەکەی تۆدا کە من تاوانبار دەکەیت بە بێگانە .. لێی گەرێ خۆشم بوێ لێ گەرێ . مەھێلە بە ئاگری شارەکەمەوە بسووتێم مەھێلە کاڵ ببمەوە . خامۆش دەبم
دەزانم ژیان نادادپەرەرانەیە بۆ مەگەر ئێمە برینی نیشتمانی ئێوە نین ؟ بۆ مەگەر ئێمە ھەمیشە ئەو ئازارە نەبووین کە بەردەوام نەفرەتان لێمان کردوە ؟ .. کام  پیرۆزی ؟ كام ئاهەنگ ؟ کام بینینەوە ؟
دووبارە من و تۆ کۆ دەکاتەوە!
بریا وشەکانیشمان لەیەک چووبایە
تۆ بەزمانی بێ باکی دەدوێی
من هەمیشە لە پەیڤەکانت ورد دەبمەوە
یەکە بەیەکەی وشەکانتم خۆش ئەوێت
با ژیانیش تێک بچێت من هەر وەک خۆمم
من هەرخۆشم دەوێی
چاوەکانت پاشایەکی بێ بەزەییە و شار وێران دەکا..
Read more
Loading...