Loading Content...

کچ ئه که

Loading...


Unique profiles
3
Most used tags
Total likes
0
Top locations

Average media age
1012.8 days
to ratio
. بەبێ تۆ وه‌کوو باڵنده‌یه‌کم لێهاتووه‌ که‌ تازه‌ له‌ قه‌فه‌س هه‌ڵهاتووه‌ شوێنێکی نیه‌ بۆی ...
Media Removed
. بەبێ تۆ وه‌کوو باڵنده‌یه‌کم لێهاتووه‌ که‌ تازه‌ له‌ قه‌فه‌س هه‌ڵهاتووه‌ شوێنێکی نیه‌ بۆی بڕوات به‌ ئاسمانی شاردا ئه‌فڕم و ئاوازێکی غه‌مگین ئه‌خوێنم بێ لە تۆ که‌سێک نیە لە زمانم بگات تا وه‌ڵامم بداته‌وه‌ بۆیه‌ مه‌وه‌سته‌ هه‌ر ئێستا بۆم بنوسه‌ . من وا ئه‌کوژێمه‌وه‌ و وا ئه‌که‌ومه‌ ... .
بەبێ تۆ
وه‌کوو باڵنده‌یه‌کم لێهاتووه‌
که‌ تازه‌ له‌ قه‌فه‌س هه‌ڵهاتووه‌
شوێنێکی نیه‌ بۆی بڕوات
به‌ ئاسمانی شاردا ئه‌فڕم و
ئاوازێکی غه‌مگین ئه‌خوێنم
بێ لە تۆ
که‌سێک نیە لە زمانم بگات
تا وه‌ڵامم بداته‌وه‌
بۆیه‌ مه‌وه‌سته‌
هه‌ر ئێستا بۆم بنوسه‌
.
من وا ئه‌کوژێمه‌وه‌ و
وا ئه‌که‌ومه‌ ئه‌و دیو ژیانه‌وه‌
‌ وا له‌بیر هه‌موان ئه‌چمه‌وه‌
له‌سه‌ر زمانت
به‌ ده‌نگت
بیری ئه‌که‌م
بۆیه‌ مەوەستە
هەر ئێستا
بۆم بنوسه‌
خۆشم ئه‌وێی
.
''گۆران سعید''
ـــــــــــــــــ
.
 #کچـی_ئەستێرەکان
🖤💎
Read more
Loading...
لیره لای گه مژه کان : کوڕ که‌ عاشق ئه‌بێ ژیانی بۆ دروست ئه‌که‌ن . به لام کاتیک کچ که‌ عاشق ئه‌بێ ئه‌ی ...
Media Removed
لیره لای گه مژه کان : کوڕ که‌ عاشق ئه‌بێ ژیانی بۆ دروست ئه‌که‌ن . به لام کاتیک کچ که‌ عاشق ئه‌بێ ئه‌ی کوژن ..! لیره لای گه مژه کان :
کوڕ که‌ عاشق ئه‌بێ ژیانی بۆ دروست ئه‌که‌ن .
به لام کاتیک کچ که‌ عاشق ئه‌بێ ئه‌ی کوژن ..!
که‌ دڵ کون ده‌بێت ئه‌مڕۆ به‌ شه‌قامی مه‌وله‌ویدا ئه‌ڕۆشتم. دایکێک و سێ کچ له‌ پێشمه‌وه‌ ده‌ڕۆشتن. ...
Media Removed
که‌ دڵ کون ده‌بێت ئه‌مڕۆ به‌ شه‌قامی مه‌وله‌ویدا ئه‌ڕۆشتم. دایکێک و سێ کچ له‌ پێشمه‌وه‌ ده‌ڕۆشتن. له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌مناسین. کچه‌کان خوێندکاری ئاماده‌یی و زانکۆن. کچه‌ گه‌وره‌که‌ له‌سه‌ره‌تای خوێندنی زانکۆدایه‌. کچه‌ گه‌وره‌که‌ منداڵی ئه‌و ژنه‌ نییه‌، واته‌ ئه‌و ژنه‌ باوه‌ژنیه‌تی. ... که‌ دڵ کون ده‌بێت

ئه‌مڕۆ به‌ شه‌قامی مه‌وله‌ویدا ئه‌ڕۆشتم. دایکێک و سێ کچ له‌ پێشمه‌وه‌ ده‌ڕۆشتن. له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌مناسین.
کچه‌کان خوێندکاری ئاماده‌یی و زانکۆن. کچه‌ گه‌وره‌که‌ له‌سه‌ره‌تای خوێندنی زانکۆدایه‌. کچه‌ گه‌وره‌که‌ منداڵی ئه‌و ژنه‌ نییه‌، واته‌ ئه‌و ژنه‌ باوه‌ژنیه‌تی.
له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و ئازاره‌ گه‌وره‌یه‌م، ئه‌و کچه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ژێر ده‌ستی باوه‌ژنیدا بینیویه‌تی و ده‌یبینێت.
ئه‌م کچه‌ له‌ هه‌ر شتێک زیاتر، خراپی ئه‌م باوه‌ژنه‌یه‌تی بێدایکی بیرده‌خاته‌وه‌. ئاخر باوه‌ژن پێگه‌ی دایکی پێده‌درێت که‌ که‌س ناتوانێت پڕی بکاته‌وه‌.
له‌ پشتیانه‌وه‌ ده‌ڕۆشتم؛
کچه‌ گه‌وره‌که‌ که‌مێک له‌ دواتر ده‌ڕۆشت. که‌مێک لێی نزیک بوومه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رووخساری ببینم. ئه‌و فرمێسکانه‌م بینی له‌ چاویه‌وه‌ و به‌ سه‌ر کوڵمه‌ گه‌رمه‌کانیدا ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌. ده‌مزانی ئاوێکه‌ له‌ دڵیه‌وه‌ سه‌ری گرتووه‌ و به‌ چاوه‌کانیا دێنه‌وه‌ خواره‌وه‌.
هاتمه‌وه‌ دواوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مبینێت.
دایکه‌که‌ هه‌ر له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ قسه‌ی ده‌کرد.
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مناسنه‌وه‌، ده‌ستم خسته‌ سه‌ر رووخسارم و پێشیان که‌وتم، به‌ راده‌یه‌ک گوێم له‌و قسه‌یه‌ بێت ژنه‌که‌ ده‌یکات.
باوه‌ژنه‌که‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی دوو جاری تر دووباره‌ کرده‌وه‌:
(ئاخر من ناڵێم برنجی سور له‌ سه‌لاجه‌دا هه‌ڵمه‌گره‌، ئاوه‌ته‌ماته‌ مه‌نجه‌ڵ کون ئه‌کات)
ئاخر بێدایکیی نه‌بێت، ئاوه‌ ته‌ماته‌ مه‌نجه‌ڵ کون ئه‌کات؟
ئه‌وه‌ی ئه‌م نیوه‌ڕۆیه‌ کون بوو، دڵی ئه‌و کچه‌ بوو...
(ئه‌و کچه‌ دایکی هه‌بوایه‌ و ئاڵتونی ده‌ستی فڕێبدایه‌، دایکی قسه‌یه‌کی نه‌ده‌کرد).
شوێنی دایک پڕنابێته‌وه‌، باوه‌ژنی باش ئه‌توانێ ژنێکی باش بێت نه‌ک دایک، خراپ بوو، ئه‌وه‌ هه‌موو ده‌قه‌یه‌ک بێدایکیی بیر منداڵ ده‌خاته‌وه‌.
که‌ که‌سێک هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ بێ دایک بوو، بێ هه‌موو شتێک ئه‌بێت.
که‌ دایک نه‌بوو، منداڵێک به‌تایبه‌ت کچ بوو، ئه‌بێت هه‌میشه‌ ئاگای له‌ قسه‌ و کرداره‌کانی بێت.
کچێک که‌ دایکی نییه‌، سه‌رکه‌وتنه‌کانیشی وه‌ک شکست ده‌بینرێت.
چۆن دایکێک خراپه‌کانی کچه‌که‌ی ده‌پۆشێت، باوه‌ژنێکی خراپ، چاکه‌کانی کچێک که‌ هی خۆی نییه‌، وه‌ک خراپه‌ باس ده‌کات.
کچ به‌و بێ هه‌موو شتێک به‌، به‌ڵام بێدایک مه‌به‌.
*بەڕاست برنجی سور مەنجەڵ کون ئەکات?!
Read more
Loading...