Loading Content...

گەنج دا

Loading...


Unique profiles
2
Most used tags
Total likes
0
Top locations

Average media age
640.6 days
to ratio
کەی بوو؟… سەد ساڵ؟ دووسەد ساڵ؟ یان دە ساڵێک بەر لە ئێستا؟ دەزانم هاوین بوو و باران دەباری. تەلەفۆنەکەم ...
Media Removed
کەی بوو؟… سەد ساڵ؟ دووسەد ساڵ؟ یان دە ساڵێک بەر لە ئێستا؟ دەزانم هاوین بوو و باران دەباری. تەلەفۆنەکەم لێی دا، هەڵمگرت و چووم لە پشت پەنجەرە ڕاوەستام و لە باران و ئەو دڵۆپانەم ڕوانی، کە بە سەر جامی پەنجەرەدا دەخزان و لە شۆڕبوونەوەدا یەکتریان دەگرتەوە و پاشان لە یەکدی دادەبڕان. گوتی: من وریام. ... کەی بوو؟… سەد ساڵ؟ دووسەد ساڵ؟ یان دە ساڵێک بەر لە ئێستا؟
دەزانم هاوین بوو و باران دەباری. تەلەفۆنەکەم لێی دا، هەڵمگرت و چووم لە پشت پەنجەرە ڕاوەستام و لە باران و ئەو دڵۆپانەم ڕوانی، کە بە سەر جامی پەنجەرەدا دەخزان و لە شۆڕبوونەوەدا یەکتریان دەگرتەوە و پاشان لە یەکدی دادەبڕان.

گوتی: من وریام. وریا مەزهەر.

گوتم: وریا؟… گوتی: ئایرو… ئایروی شاعیر. لە ستۆکهۆلم

کوڕێکی گەنج بوو. بە دوو چاوی مەیلەوسەوز، یان شینەوە. یان… نەمزانی. قەت نەمزانی، بەڵام لە ئاسکێکی لە دارستان دەرپەڕیوی ترساو دەچوو. تا شەو داهات، لەم باڕەوە ڕایکێشامە باڕێکی تر و هەر خواردییەوە و هەر لێمی دەپرسی: بۆ ناخۆیتەوە؟

لە دەرەوە، باران بەسەر باراندا دەباری.

دوو کۆمەڵەشیعری بڵاو کردبوونه‌وە. بە پارەی گیرفانی خۆی. یەکێکیانی هێنابوو: بە ناونیشانی״هاوار مەکە! هیچ کەس لە ئاوێنەدا نییە״
خەڵکی سنە بوو. لە تاران و کەرەج گەورە بووبوو. ماوەیەکی زۆر لە تورکیا مابووەوە و دواتر گەیشتبووە فینلەندا. فینلەندی و فارسی و تورکییەکی باشی دەزانی. زۆری حەز لە ئۆرهان وەلی دەکرد و کۆمەڵەشیعرێکی ئۆرهانی کردبووە فارسی. ئاگایەکی چاکی لە چیرۆکی کوردی بوو.
جار جار تەلەفۆنی دەکرد. زۆرتر شەوان: – تاقەتت هەیە شیعرێکت بۆ بخوێنمەوە؟… ئەگەر تاقەتی بیستنت نییە، تۆ شتێکم بۆ بخوێنەوە.

دواتر کۆمەڵەچیرۆکێکی نووسی. هەموویانی بۆ ناردم و بە دڵ خوێندمنەوە. چیرۆکی زۆرجوان بوون. وتم بڵاویان بکەوە.
وتم: من خەڵکانێک دەناسم و دەتوانم قسەیان لەگەڵدا بکەم. ئەمانە چیرۆکی زۆر جوانن کوڕی خوا!
پێکەنی:وتی ئەو کوڕی خوایەم زۆر پێ جوانە. بەس لە کوردیدا دەگوترێت، لە سلێمانی وا نییە؟
دوای ماوەیەک
ئیمێڵێکی پڕ لە ماندوویه‌تی و وەڕزیی بۆ ناردم. تەلەفۆنم بۆی کرد.

وتی  بیری ״کلارا״ی کچم دەکەم.  تێم دەگەیت؟ من خەریکە شێت دەبم. ئاخر بەس هەفتەی جارێک دەیبینم.

لە هاوسەرەکەی جیا بووبووەوە.
وتم هەستە وەرە و ماوەیەک لە لام بمێنەوە. حەزی دەکرد، بەڵام وەزعی باش نەبوو. بە چەند برادەرێکم وت، یارمەتیمان دا و هات. وێران بوو. شەوان تا درەنگان دەیخواردەوە و پاشان هەر لەسەر قەنەفە دەخەوت. پانتۆڵ و پێڵاویشی دانەدەکەند. گەنجێکی پیر بوو.
هاوینی پار ئیمێڵێکی نارد: نووسیبووی
״کوڕی خوا! تۆ ڕۆیشتی و خۆت دەرباز کرد. ناتوانیت بمبەیتەوە؟… لێرە ماندووم ناهێڵن کچەکەم ببینم.״ ئێستا ئیتر ماندوو نییە. لە تەمەنی سیوپێنج ساڵیدا و لە گۆڕستانی کێڵۆنومێن هێلسینکیدا ئۆقرەی گرت.

وریا مەزهەر خاوەنی تاڵتر لەقاوە خۆشمەوێی ، لە مانگی ٨ی دیسەمبەر لە هێلسینکی لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کوشت.
Read more
Loading...
 #Yada ئا ئێسا گەنجێک بیت ئەها تاقانەیەکی ناسیاوی زۆر دوورتان هەبێ ئەو حەزی لە تۆ بێ بەس تۆ وا نەبی ...
Media Removed
#Yada ئا ئێسا گەنجێک بیت ئەها تاقانەیەکی ناسیاوی زۆر دوورتان هەبێ ئەو حەزی لە تۆ بێ بەس تۆ وا نەبی جارێ بۆی ههههه بەس سوور ئەزانی خەریکە شێتەبێ بۆو ئاوا مارەبڕینێکی خزمێکتانە ئەو خزمی دووری تۆیە و ئەبێ بە خزمی نزیکی جەماعەتی ئەولا ئیتر تۆ و ئەون گەنجن ئیش ئەکەن و یەن و ئەچن هههه ئەها کاتی ئیسراحەت ... #Yada
ئا ئێسا گەنجێک بیت ئەها تاقانەیەکی ناسیاوی زۆر دوورتان هەبێ ئەو حەزی لە تۆ بێ بەس تۆ وا نەبی جارێ بۆی ههههه بەس سوور ئەزانی خەریکە شێتەبێ بۆو ئاوا مارەبڕینێکی خزمێکتانە ئەو خزمی دووری تۆیە و ئەبێ بە خزمی نزیکی جەماعەتی ئەولا ئیتر تۆ و ئەون گەنجن ئیش ئەکەن و یەن و ئەچن هههه
ئەها کاتی ئیسراحەت یەت جەماعەتی ئیشکەرن و شازەکان لە شوێنێک یان لە ژورێکی ئەو ماڵە کۆ ئەبنەوە ئیتر ئەوێ مەنزڵگەی ئەو گەنج و مەنجانەیە شوتیەک ئەهێنن تۆی لێنیت وا ئەیخۆن ئەتەوێ بڕۆی بەرەو ژورەکە ئەو یەتە دەرەوە قاپێک شوتی پێیە ئەڵێی ئەوە چیە ئەی شوتی بۆ من بەس بەو ناڵێی بە دەنگی بەرزیش ئەبێ بیڵێی ئەویش ئەڵێ ها ئەو قاشە تۆ بیخۆ تۆش ئەڵێی سوپاس بەساقە بە سۆعبەتم بوو ئەوەتا لێیەتی ئەویش ئەڵێ لێی نەماوە ئەمە ئاخیر قاش بوو ها بیخۆ ههههه تۆ سەی چەن بە گرنگین ههااها
ئەبێ بە ئێوارە تۆ خزمی نزیکی زاوایت و ئەویش بووک ئێوە ئەمێننەوە بۆ ئێوارە. ئیتر جەوەکە خۆشە فلق خۆی قورس ئەکات وا بڵاوی ئەکاتەوە ئەڕواتەوە تۆش جەوت نامێنێ بەو قاشە شەوتیە هەستەکەی خۆی پی گەیاندووی تازە تۆش موعجیبی ئەبیت خۆ یاری مناڵان نیە هههه جەوت نیە
لە پڕ بە دایکی ئەڵێن کورە دە دانیشن مەڕۆنەوە توخواخەسوشم منی خۆشەوێ خوا ئەیخاتە دڵیەوە نەڕواتەوە ڕێک لێی دا ئەنیشێ هههه
ئێوارە تۆ لەسەر مریشکەکەی تێی ئەکەی یەت لەوناوەیە و ئەچێ ئەیەوێ لاسایی تۆ بکاتەوە وەکو شوتیەکە لە ئاخیرەکەیا یەت لەولاوە ئەڵێن چیتەوێ ئەویش ئەڵێ وەڵا هاتووم بۆ تۆزێ سوپی مریشک ههههه بڕارۆ ناسک وتی
ئاخر کوڕ نێرەکەر و جەبەلیە شتی ناسکی بۆ هەڵناکەوێ وەکو شوتیەکەی ئەو مەجبور قاپێ فڕوجاوی ئەیەیتێ ئەڵێی وەرە ها جا فڕوجاو درەنگ سارد ئەبێتەوە کە لێو وەر ئەگرێ دەسی بەر دەستت ئەکەوێ ئەڵێ وی زۆر گەرمە جائەوە لەگەڵ دەستی تۆیەتی هههههه تۆش پەیامەکەو بە قاپێ فڕوجاوا بۆ ئەنێری بەس ئەو هاتووە بۆ دایکی بەرێ بەخوا خۆم ئەزانم ئاوی مریشك ناخوا هاهاها
زەواج ئەکەن وهەموو شەوێک شوتیەکی هەشت کیلۆیی ئەکات بە دەمتەوە بە یادی ئەو ڕۆژەوە هەر حەزەکەی شەو کە خەوتی تەنەکەیەک میز بکەی بە خۆتا ههههه بەس ئەڵێن شوتی و ئاوی لیمۆ و شلک بکە بە شەربەت زۆر باشە بۆ ئەو کاتانە هههه بێ ئەدەب
بەس بە جدی ئەبێ هەر خەریکی دروستکردنی جەوی خۆش بی ئەزانی تۆ خێزانت هەیە ڕۆژێ نیە دوان نیە زۆر جەوە اهاهها
بەس زەڵاتەی وائەزانن نەبێتەوە زەڵاتەی بایجان و حمص و کەلەرم و گێزەر بە سرکە و کورە چوزانم هەزاروسی و نۆ شت
قەیری ئەم پۆستە بزانن بە دەم ڕێگاوە کردم دوو جار سەر سمم یا قاچم هەڵکەوت 😑
بمێنن 🙌🏻
Read more
Loading...